كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كه‌ش و هه‌وای ئه‌مشه‌و بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌م شه‌و نمه بارانی پچڕ پچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تایبه‌ت له دوای نیوه شه‌و هه‌تا سبه‌ی به‌یانی.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر بارانی پێشبینیكراو (1-2)ملیمه‌تره و له به‌شێك له ناوچه‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر تا سنوری كۆیه (3-5)ملیمه‌تره.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له سلێمانی بارانی پێشبینیكراو (2-3) ملیمه‌تره، له هه‌ڵه‌بجه بارانی پێشبینیكراو (3-5) ملیمه‌تره، له كه‌لار بارانی پێشبینیكراو (4-7) ملیمه‌تره، له كفری بارانی پێشبینیكراو (4-9) ملیمه‌تره و له كه‌ركوك بارانی پێشبینیكراو (2-4) ملیمه‌تره".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "به‌فرێكی كه‌م له به‌شێك له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و ناوچه شاخاوییه سنورییه به‌رزه‌كان له ڕۆژهه‌ڵات و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌بارێت و پاشان كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه له‌كاته‌كانی سبه‌ی نیوه‌ڕۆی چوار شه‌ممه".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌فری ناوچه شاخاوییه سنورییه به‌رزه‌كان زیاتر ده‌بێت".
ئه‌مه‌ش بارانی 12 كاتژمێری رابردوو هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم .
1- هه‌ولێر دڵۆپ دڵۆپ
2- پیرمام 0.1 ملیمه‌تر
3- چه‌مچه‌ماڵ 0.8 ملیمه‌تر
4- هه‌ڵشۆ 1.4 ملیمه‌تر
5- خه‌بات 0.4 ملیمه‌تر
6 - بازیان 1.2 ملیمه‌تر
PM:09:39:23/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت