شاندی پارتی و سودانی جەخت لە گرنگی خێراكردنی جێبەجێكردنی شایستە دەستوورییەكان دەكەنەوە
وێستگهنیوز –
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختيان لە گرنگی خێراكردنی جێبەجێكردنی شایستە دەستوورییەكان كردەوە.
بەپێی راگەیندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنەكەی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سکرتێری حیزبەکە".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی وڵات و گرنگی یەکخستنی هەڵوێستەکانی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کرد، هەروەها کارکردن بە دیدێکی یەکگرتوو بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی بەردەوامی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە، بە شێوەیەک لەگەڵ خواستەکانی گەلی عێراقدا بگونجێت".
ئاماژەشیكرد، "هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی خێراکردنی جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان کرایەوە بەپێی کاتی دیاریکراو، بەمەبەستی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و گەشەپێدان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی".
PM:07:49:23/12/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت