ژووری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌سات هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ژووری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌سات هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به هاتنی شه‌پۆلێكی باران و به‌فر ئاگادار ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: "له سه‌نته‌ری شاره‌كان پله‌ی گه‌رما بۆ نزیكی سفر داده‌به‌زێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ژووری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌سات راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕۆژی شه‌ممه 27ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 تاوه‌كو ڕۆژی سێشه‌ممه 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، شه‌پۆلێكی باران بارین و به‌فر بارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه".
ژووری ئۆپه‌راسیۆن ده‌ڵێت: "بڕی دابارین مامناوه‌ند ده‌بێت له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و له ناوچه شاخاوییه‌كان پێشبینی دابارینی به‌فر ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له سه‌نته‌ری شاره‌كان پله‌كانی گه‌رما بۆ نزیك پله‌ی سفری سیلیزی داده‌به‌زێت و له ناوچه شاخاوییه‌كان له‌ژێر سفر ده‌بێت".
هاوكات بڕی دابارینی له‌ماوه‌ی شه‌پۆله‌كه‌دا به‌مشێوه‌یه راگه‌یاند:
PM:06:41:23/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت