کەشناسیی هەرێم: نمە باران و بەفر دەبارێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لەو ناوچانە، هەروەها ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوەڕاستی هەرێم لە کاتەکانی درەنگانی شەودا و بەفریش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت، پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی چوارشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ بەردەوامبوونی بارینی نمە باران و پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کەش ئاسایی دەبێتەوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی


AM:11:44:23/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو