ئاژانسی مێهری ئێرانی ئەو هەواڵەی سڕییەوە کە تایبەت بوو بە هاوسەری قوباد تاڵەبانی


وێستگەنیوز-

ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران ئەو راپۆرتەی سڕییەوە کە شێری کراهام، هاوسەری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە "سیخوڕی مۆساد" تۆمەتبار کردبوو.


ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران بە ناونیشانی "چیرۆکی دزەکردنی مۆساد بۆ نێو سلێمانی؛ هاوسەرە جووەکەی قوباد تاڵەبانی کێیە؟" راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر راپۆرتەکە سڕایەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا لە هەرێمی کوردستان لەئێستادا راپۆرتەکە لە وێبسایتەکەدا سڕاوەتەوە،

سەرەتای راپۆرتەکە لە زاری سەرچاوەیەکی عێراقییەوە باسی سەردەمی پێش رووخانی حکومەتەکەی سەدام حسێن دەکات و دەڵێت، "لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی مۆساد، پێش رووخانی رژێمی سەدام حسێن، ئیسرائیل لەقوبادی کوڕە بچووکەکەی جەلال تاڵەبانی نزیک بووەتەوە، کە لەئەمریکا خەریکی خوێندن بووە و توانیویەتی بەژنێکی جووی بناسێنێت بەناوی "شێری کراهام" کە بەرپرسی دۆسیەی عێراق بووە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا".

وەک لە راپۆرتەکەدا مێهر هاتووە، "قوباد تاڵەبانی دوای رازیبوونی بە هاوسەرگیرییەکە، بەرێنمایی مۆساد قوباد تاڵەبانی و شێری گەڕاونەتەوە بۆ عێراق، بەڵام لەبەرئەوەی شێری حەزی لە سلێمانی نەبووە و بە شوێن پێگەی ئێرانی زانیوە ماڵیان بردووەتە هەولێر".

ئاژانسەکە دەڵێت، "بە هەوڵی نهێنی مۆساد و ئەیپاک قوباد تالەبانی کراوە بە جێگریی سەرۆک وەزیران، شێریش لە کوردستان بەردەوام بووە لەو ئەرکەی مۆساد پێیسپاردووە ورێکخراوێکی بەناوی ‘SEED’ دامەزراندوو".

مێهر دەشڵێت، "لەو کاتەدا باوکی شێری جوویەکی بەناوبانگ بووە لە ئەمریکا لۆبی بۆ گرووپێکی ئیسرائیل کردووە بە ناوی ئەیپاک کە گەورەترین گروپی لۆبیی ئیسرائیلە لە ئەمریکا".


AM:11:27:23/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو