كه‌ی به‌فر ده‌گاته سه‌نته‌ری شاره‌كان؟ شاره‌زایه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه....
وێستگه‌نیوز –
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند كه كۆتایی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "كۆتایی ئه‌م مانگه به‌دیاریكراوی له رێكه‌وتی 28/12/2025 پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین به‌رێژه‌یه‌كی باش ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "سه‌ره‌تاش زیاتر شه‌پۆلێكی باراناویه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌فریش له زۆربه‌ی ناوچه شاخاویه‌كان ببارێت".
ده‌شڵێت: "راسته‌وخۆ دوای ئه‌و شه‌پۆله له‌نێوان 1/1/2026 بۆ 5/1/2026 پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری نزمهپاڵهپهستۆیهكی جه‌مسه‌ری باكوور بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان درێژ ببێته‌وه و شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فر بارین ڕووبكاته هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی باكوری ناوچه‌كه".
ئه‌و شاره‌زایه راشیگه‌یاندووه كه "له‌م شه‌پۆله‌دا یه‌كه‌م به‌فر بارینی ئه‌مساڵ بۆ سه‌نته‌ری به‌شێك له شاره‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت..".
PM:09:30:22/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 2364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت