میدیای فه‌رمی یه‌كێتی: كابینه‌ی نۆیه‌م ته‌نها 54 مووچه‌ی به ته‌واوی دابه‌شكردووه
وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا ته‌نها 54 مووچه‌ی به ته‌واوی دابه‌شكردووه و 13 مووچه قه‌رزاره.
Pukmedia كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه كه "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا كه زیاتر له شه‌ش ساڵ و نیوه، 13 مووچه‌ی ته‌واوی دابهشنهكردوه و 10 مووچه‌شی به لێبڕینی له%18 و %21 دابه‌شكردووه، هه‌روه‌ها 54 مووچه‌شی به ته‌واوی خه‌رجكردووه".
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "به‌مه‌ش له‌ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ی قه‌یرانی داراییدا، حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رێكی بنچینه‌یی بۆ كێشه‌ی مووچه‌ی بدۆزێته‌وه و خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی كۆتایی مانگه‌كانی ساڵیش وه‌ك كلتورێكی باوی لێهاتووه و خه‌رج ناكرێت".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتایی ساڵی 2014 رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه‌وه، له‌ساڵی 2015 كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كه ده‌ركه‌وت و به‌دیاریكراوی له‌مانگی ئه‌یلولی ئه‌و ساڵه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی دواكه‌وتنی مووچه‌ی په‌نای بۆ پاشه‌كه‌وت و لێبڕینی مووچه برد و تا مانگی ته‌موزی ساڵی 2021 لێبڕین به‌رده‌وام بوو، ته‌نانه‌ت تائێستاش خه‌رجنه‌كردنی مووچه به‌رده‌وامی هه‌یه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی ئه‌یلولی 2015 به‌بیانووی قه‌یرانی دارایی له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی راگه‌یاند و له‌و كابینه‌یه‌دا پێنج مانگ مووچه‌ی نه‌داو ناوی لێنا پاشه‌كه‌وت، 34 مانگه‌كه‌ی دیكه‌ش به لێبڕینه‌وه مووچه‌ی دابه‌شكرد".
Pukmedia ده‌ڵێت: "له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له رۆژی 10ی7ی 2019 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ی پێدرا، پێنه‌دانی مووچه چووه دۆخێكی خراپتره‌وه و ساڵی 2020 خراپترین ساڵ بوو بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه حكومه‌ت بهلێبڕینهوه له مانگی شوباته‌وه ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه كرد".
ده‌شڵێت: "له‌و ساڵه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم حه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌شنه‌كرد، كه له‌مانگی نیسانه‌وه تاوه‌كو مانگی ئاب مووچه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی دابه‌شنه‌كرد و مووچه‌ی مانگه‌كانی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌می بهلێبڕینهوه دابه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی دووه‌م و كانونی یه‌كه‌میشی دابه‌شنه‌كرد، بۆیه كابینه‌ی نۆ له‌و ساڵه‌دا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی بۆ دابه‌شنه‌كردنی مووچه تۆماركرد".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ساڵی 2021 یش ته‌واوی مووچه خه‌رجكرا، به‌ڵام شه‌ش مووچه‌ی سه‌ره‌تای ساڵ به‌لێبڕینی %21 بوو".
Pukmedia روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ساڵی 2022 باشترین ساڵی مووچه‌خۆران بوو، ته‌واوی مووچه دابه‌شكرا، به‌ڵام هاتنی ساڵی 2023 جارێكی دیكه نه‌دانی مووچه بووه‌وه به باسی میدیاكان و سێ مووچه‌ی كۆتایی ساڵ خه‌رج نه‌كرا، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2024یشدا مووچه‌ی مانگی 12 خه‌رج نه‌كراو ئێستاش كه له‌كۆتایی ساڵی 2025داین، هێشتا مووچه‌ی مانگی 10 خه‌رج نه‌كراوه و دوو مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ش چاره‌نوسییان نادیاره".
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه "له‌ماوه‌ی قه‌یرانی دارایی كه له‌ساڵی 2015وه ده‌ستیپێكردووه، به هه‌ردوو كابینه‌ی هه‌شت و نۆی حكومه‌تی هه‌رێم 20 مووچه‌یان به‌ته‌واوی خه‌رج نه‌كردووه، بێگومان به‌مووچه‌ی مانگه‌كانی ( 11 و 12ی ئه‌مساڵه‌وه)، به‌مه‌ش كۆی گشتی خه‌رج نه‌كردن و دابه‌شكردن به لێبڕینه‌وه بریتییه له 64 مووچه‌ی دابه‌شنه‌كراو یان دابه‌شكراو به لێبڕینه‌وه".
PM:08:43:22/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت