ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ بەستنی یەكەم دانیشتنی خولی شەشەم


وێستگەنیوز-

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ بەستنی یەكەم دانیشتنی خولی نوێی شەشەم.

رۆژنامەی سەباح بڵاویكردەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەموو ئامادەكارییەكی هونەری و لۆجستی تەواو كردووە بۆ بەستنی یەكەم خولی نوێی خۆی لە 29ی 12ی 2025.

وەك لە رۆژنامەی سەباح دا هاتووە، "هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان راسپێردراون بە كارەكانیان و ئامادەكاریەكانیان تەواو كردووە، بەتایبەتی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەكان".


PM:06:19:22/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو