وه‌زاره‌تی دارایی رێنمایی بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ساڵی 2026 ده‌رده‌كات
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ دیاریكردنی شایسته داراییه‌كان و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ساڵی 2026 ده‌ستپێكرد.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان ده‌كات له ماوه‌ی 20 ڕۆژدا زانیارییه پێویسته‌كان ره‌وانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراقدا جێگیر بكرێن.
له نووسراوێكی وه‌زاره‌ته‌دا كه به ئیمزای ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌رچووه، گشتاندن بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه نه‌به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ت كراوه سه‌باره‌ت به دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی (سه‌ربازی و شارستانی) فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2026.
وه‌زاره‌ته‌كه داوای له گشت وه‌زاره‌ته‌كان كردووه كه خشته‌یه‌كی هاوپێچی نووسراوه‌كه پڕبكه‌نه‌وه و بڕی شایسته داراییه پێویسته‌كان دیاری بكه‌ن.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه كه پێویسته له ماوه‌ی 20 ڕۆژدا له ڕێكه‌وتی ده‌رچوونی نووسراوه‌كه‌وه (27-11-2025) وه‌ڵامه‌كان ره‌وانه بكرێنه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م به‌رپرسیار ده‌بێت له هه‌ر دواكه‌وتنی شایسته داراییه‌كان.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه پێویسته خشته‌ی هاوپێچی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی و شارستانی به جیاواز و به شێوه‌یه‌كی ورد ئاماده بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و كێشه‌كانی بوودجه له‌گه‌ڵ به‌غدا پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه راگیراوه.
PM:06:10:22/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت