تەیف سامی: مووچەی مانگی 11 و 12ی هەرێمی کوردستان لای حکومەتی عێراق نییە
وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق تەنها مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2025، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە میدیای پەنجەرەی راگەیاندووە، "لەبارەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 لە وەزیری دارایی عێراقم پرسی، لە وەڵامدا وتی مووچەی ئەو دوو مانگە لای عێراق نییە و رەوانەی ناکات".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەداوە، "ڕێوشوێنەکانی ناردنی مووچەی مانگی 10 کۆتایی هاتووە و بەم نزیکانە حکومەتی عێراق رەوانەی دەکات".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم (10) بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".
PM:03:55:22/12/2025
ئهم بابهته 984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت