عەلی حەمەساڵح: قێزەوەنترین چیرۆکی حوکمڕانی چوار مانگە جگە لە کۆمپانیایەک رێگە نەدراوە کەس نەوتی سپی داخڵی هەولێر بکات


وێستگەنیوز-

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت، "قێزەونترین چیرۆکی حوکمڕانی دوای چوار مانگ لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون".


لە نووسینێکدا عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "چوار مانگە، جگە لە کۆمپانیایەک (بلو مەتین) رێگە نەددرا کەس نەوتی سپی داخڵی هەولێرو زۆنی زەرد بکات! ئەم کۆمپانیا نەوتی لە دەرەوەی زۆنی زەرد(شارەکانی عێڕاق) دەکڕی بە هەرزان(١٢٠ هەزار) بۆ بەرمیلێک) لە سنوری هەولێر هەتا (٢٠٠ هەزار) نرخی بەرمیلێک ڕۆشت!".

ئاماژەی بەوەکردووە، "بازرگانێک یان کەسێک بیویستایە نەوت داخڵ بکات، ڕێگای پێنەدەدرا.. دەبوو لە پێش بازگەکان بیفرۆشێت و بلومەتین بەهەرزان لێی دەکڕی و خۆی بەگران دەیفرۆشت".

باسی لەوەشکردووە، "حکومەت، گرێبەستی لەگەڵ ئەم کۆمۆمپانیا کردبوو بەرمیلێک نەوتی بە (٢٠٠ هەزار) دینار لێدەکڕی و دەیفرۆشتەوە بە خەڵک بە ١٠٤هەزار، بۆ خۆتان ناچن بیکڕن بە ١٣٠ هەزار دینارو هەرزانتر بیفرۆشن بە هاوڵاتی هەژار، دوای چوار مانگ باسکردن و بەدواداچون دوێنێ، ئەم قۆرخکاریە لادرا، نرخی بەرمیلێک نەوت هاتە ١٤٥ هەزار دینار، بەڵام یەکسەر سەرانە دانرا".

عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "ئێستا هەر تانکەرێک نەوت داخڵی زۆنی زەرد بێت، دەبێت (٥٢٠ دۆلار) سەرانە بداتە دەسەڵاتداران، نەک بۆ حکومەت، ئەم سەرانە لابدەن نەوت دێتە نزیک (١٤٠ هەزار) دینار".

دەشڵێت، "هەر تانکەرێک داخڵی زۆنی سەوز بێت، دەبێت لە بازگە ٥٠٠ دۆلار سەرانە بداتە یەکێتی، چەند قیزەونن، ملیاردێرن تەماح بکەیتە هاوڵاتییەکی هەژار بەرمیلێک نەوتی سپی دەوێ بۆ زستان، سەرانەی لێ بسێنن".


PM:12:30:22/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت