داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی 10 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق
وێستگەنیوز-
120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی کانوونی یەکەمی 2025، 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم (10) بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".
رۆژی یەکشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2025، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (11)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەوە، رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵی عێراق کرا.
AM:11:23:22/12/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت