تۆڕی هاوپه‌یمانی 19: وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم 54 پزیشك ده‌باته دادگا
وێستگه‌نیوز –
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 رایگه‌یاند كه نیگه‌رانه له داوایه‌كی یاسایی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دژ به 54 پزیشكی ده‌رچووی ده‌ره‌وه وڵات، داوا ده‌كات له‌بری په‌نابردن بۆ یاسا، په‌نا بۆ گفتوگۆی بابه‌تییانه و قایلكردنی هاوڵاتیان ببرێت، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازییه ره‌واكانی هاوڵاتیان رێگا راسته‌كه‌یه".
ئالان جه‌لال كه یه‌كێكه له‌و 54 پزیشكه، به تۆڕی 19ی وت كه "داوا یاساییه‌كه په‌یوه‌ندی به كۆبونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه، 20ی ته‌مووزه هه‌یه، كه پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیری ته‌ندروستی و پزیشكانی دانه‌مه‌زراو، له‌ناو پرسگه‌ی وه‌زیر، ده‌مه‌قاڵێ و پشێوی له نێوان چه‌ند پزیشكێكی دانه‌مه‌زراو و كارمه‌ندانی ئۆفیسی وه‌زیر دروست بوو، هێرش كرایه سه‌ر ژماره‌یه‌ك پزیشك و چه‌ند پزیشكێك بریندار بوون".
وتیشی: "ئێستا هه‌ر 54 پزیشكه‌كه داوای یاساییمان له‌سه‌ر تۆماكراوه".
ئه‌م پزیشكانه نوێنه‌ری 54 ده‌رچوون كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خوێندنیان ته‌واو كردووه، چه‌ندین جار له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چالاكییان ئه‌نجامداوه بۆ دامه‌زراندن، به‌ڵام وه‌ڵامێكی قایلكه‌ریان ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ی 20ی ته‌مووزی 2025، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له لێدوانێكی ره‌سمیدا وتی: "ژماره‌یه‌ك گه‌نج بۆ داواكاری دامه‌زراندن سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییان كرد، دوای پێشوازیكردن و چاوپێكه‌وتن و ڕێزگرتن و گوێگرتن له داواكاریه‌كانیان، به‌داخه‌وه له پرسگه بووه‌ته ده‌مه‌قاڵێیان له‌گه‌ڵ چه‌ند كارمه‌ندێك، پاشان پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یان داوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر به‌و كه‌سانه گیراوه‌ته‌به‌ر كه بوونه‌ته‌هۆی پشێوی. به‌پێی ڕێككاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه، مافی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو ده‌بێت و پێویسته هه‌موو لایه‌ك ڕێز له شكۆی داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان بگرێت".
ئه‌و كات تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 به‌كارهێنانی هێز و توندوتیژی به‌رانبه‌ر به پزیشكانی دانه‌مه‌زراو له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیدانه كرد ، داوای كرد رێوشوێنی یاسایی و ئیداری به‌رانبه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه بگیرێت كه به‌شه‌ق و بۆكس وه‌ڵامی داواكاری ره‌وای پزیشكانیان داوه‌ته‌وه.
له بری ئه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی داوای یاسایی دژ به 54 پزیشك تۆمار كردووه و له نوسراوێكدا كه بۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناردووه ئه‌و رووداوه‌ی به " نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و راگرتنی ئیش و كاری هاوڵاتیان" وه‌سفكردووه و بۆ سه‌لماندنی داوا یاساییه‌كه وه‌زیر ده‌ڵێت " چه‌ندین به‌ڵگه‌و گرته‌ی ڤیدۆیی هه‌یه" و ره‌وانه‌ی دادگای كردووه.
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 له‌و باره‌وه رایگه‌یاند كه "ده‌كرا وه‌زیری ته‌ندروستی و ستافه‌كه‌ی سنگیان فراوان بوایه و ره‌خنه و داخوازییه‌كانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه بۆ داوای هه‌لی یه‌كسان چووبوونه ئۆفیسه‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌ربگرتایه و ده‌رگای گفتووگۆی بكردایه‌ته‌وه نه‌ك په‌نا بۆ دادگا به‌رێت، كه ده‌كرێت خوێندنه‌وه بۆ په‌یامه‌كه‌ی ئه‌وه بێت (به هێزی یاسایی بێده‌نگتان ده‌كه‌م)".
تۆڕی هاوپه‌یمانی19 جه‌ختده‌كاته‌وه كه "یاسا پێویسته بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام تاكه رێگا نییه كه كه‌سایه‌تی گشتی و به‌رپرسان په‌نای بۆ به‌رن، گفتوگۆی بابه‌تییانه قایلكردنی هاوڵاتیان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازییه ره‌واكانیان رێگا راسته‌كه‌یه".
PM:06:32:21/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت