بافڵ تاڵه‌بانی و عامری: حكومه‌تی نوێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانی هاوڵاتییان بێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی نوێی عێراق وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانی هاوڵاتییان بێت.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له به‌غداد كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه نزار ئامێدی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و د. خالید شوانی، وه‌زیری دادی عیراق ئاماده‌یبوون، جه‌خت له هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كرایه‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی و هادی عامری هاوڕابوون كه ده‌بێت حكومه‌تی نوێی عیراق وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ویست و داواكارییه‌كانی هاوڵاتییان و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان بێت.
PM:05:20:21/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت