عەلی حەمەساڵح: ئەمڕۆ 48 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ هەولێر نێردراوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2025، 48 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ هەولێر نێردراوە.


عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، "بەپێی بەدواداچوونەکانم سلێمانی ئەمڕۆ 48 ملیار دیناری ناردە هەولێر، پێویستە هەولێر 72 ملیار بخاتەسەری".

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، بڕیارە سبەینێ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ بەغدا بنێرێت، تاوەکو بەغدا مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجبکات.


PM:12:48:21/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت