بکوژی پێشمەرگە کوژراوەکەی ناحیەی پیرەمەگرون خۆی رادەستی هێزەکانی 70 کرد


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی هێزەکانی 70 ئاشکرای کرد، بکوژی پێشمەرگە کوژراوەکەی شەوی رابردووی ناحیەی پیرەمەگرون خۆی رادەستی هێزەکانیان کردووە.


لیوا ئەحمەد لەتیف. وتەبێژی هێزەکانی 70 بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی عومەر حەمە خدر، ئەو پێشمەرگەی شەوی رابردوو لەکاتی ئەرکدا لە ناحیەی پیرەمەگرون کوژرا خۆی رادەستی هێزەکانی 70 کردووە".

وتەبێژی هێزەکانی 70 باسی لەوەکرد، "ئێستا تۆمەتبارەکەمان رەوانەی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرون کردووە".

شەوی رابردوو لیوا ئەحمەد لەتیف بە وێستگەنیوزی وت، "کاتژمێر 8:30 خولەکی شەو لە گوندی زێوێی سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون رووداوەکە بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ بکوژ فیشەكێكی ناوە بەسەری کوژراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

وتەبێژی هێزەکانی 70 باسی لەوەکرد، کوژراو ناوی "عومەر حەمە خدر"ە و خەڵکی گوندی باوزێی سەر بە قەزای قەڵادزێیە.


AM:10:59:21/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت