لە سلێمانی شەڕ روویدا و پێشمەرگەیەک کوژرا
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
لە ناحیەی پیرەمەگرونی سەر بە پارێزگای سلێمانی دوو پێشمەرگەکە لە ئەرکدا بوون و بووەتە دەمەقاڵەیان، بەو هۆیەوە یەکێکیان ئەوی دیکەی بە فیشەک کوشتووە و هەڵهاتووە.
لەوبارەیەوە لیوا ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەکانی 70 بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمشەو شەممە 20ی کانونی یەکەمی 2025، کاتژمێر 8:30 خولەک لە گوندی زێوێی سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون رووداوەکە بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ بکوژ فیشەكێكی ناوە بەسەری کوژراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "بکوژ هەڵهاتووە و شوێنەکەی دیار نییە و هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن".
وتەبێژی هێزەکانی 70 باسی لەوەکرد، کوژراو ناوی "عومەر حەمە خدر"ە و خەڵکی گوندی باوزێی سەر بە قەزای قەڵادزێیە.
PM:10:33:20/12/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت