بافڵ تاڵەبانی بۆ سودانی: لە ناردنی مووچە پەلە بکەن و مافی مووچەخۆرانی هەرێم بپارێزن


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 20ی کانونی یەکەمی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە کە دیدگاکەی خزمەتکردنی خەڵک و بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەتداری بێت.

بافڵ تاڵەبانی داوای لە محەمەد شیاع سودانی کرد لە ناردنی مووچە پەلە بکرێت و مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت.

لای خۆیەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق پابەندبوونی بە رێککەوتنەکان دووپاتکردەوە و وتی، "جەخت لە پاراستنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە".


PM:05:00:20/12/2025










ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت