تۆڕی هاوپەیمانی 19: هێرشكردنە سەر میران بەكر تورەكەیەكی تر بوو كرایە سەر یاسا
وێستگهنیوز-
تۆڕی هاوپەیمانی 19 ئیدانەی هێرشكردنە سەر میران بەكر سكرتێری رۆژنامەنوانی وەزیری پێشمەرگەى كرد و بە تورەكە كردنە سەر یاسا وەسفی كرد.
تۆڕی هاوپەیمانی 19، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "هێرشەكە بێڕێزییە و زەبر و زەنگە بەرامبەر ئەوانەی لەناو حزبەكانیاندا رای جیاوازیان هەیە و داوا دەكەین وەك كێشەی ناوخۆیی حزبێك تەماشا نەكرێت و یاسا سەروەر بێت".
دووپاتیكردەوە، "ئیدانەی هێرشكردنە سەر میران بەكر سكرتێری رۆژنامەنوانی وەزیری پێشمەرگە دەكەین، ئەم رووداوەی پایتەختی هەرێمی كوردستان، بێڕێزییە بەرامبەر ئەوانەی لەناو حزبەكانیندا رای جیاوازییان هەیە".
تۆڕی هاوپەیمانی 19 جەختدەكاتەوە، "مامەڵەكردن لەگەڵ جیاوازی بگاتە رفاندان و توركە لەسەركردن، نابێ وەك كێشەی ناوخۆیی حزبێك تەماشا بكرێت، پێویستە هێرشبەران رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە".
میران بەكر سكرتێری رۆژنامەنوانی وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: "كاتژمێر یازدە و نیوی شەو، لە نزیك مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك لەهەولێر، تورەكەی رەشییان خستەسەرم و دوایی كەلەبچەیان كردم، بەشەق و بۆكس تێیانهەڵدام بۆ ماوەی سێ سەعات، هەموو كەل و پەلەكانی ناو سەیارەكەیان بردم و پاشان ووتیان: هەڵەمان كردووە!".
PM:01:59:20/12/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت