ئەوقافی چەمچەماڵ: تۆمارکردنی ناو بۆ قەرەبووکردنەوە لەلایەن ئەو کەسانەی زیانیان بەرنەکەوتووە حەرامە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، تۆمارکردنی ناو بۆ قەرەبووکردنەوە لەلایەن ئەو کەسانەی زیانیان بەرنەکەوتووە حەرامە.


ئەمڕۆ هەینی 19ی کانونی یەکەمی 2025، موژدە رەئوف، بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ رایگەیاند، "رێنمایی بۆ مامۆستایانی ئایینی چووە کە هۆشداری بدەنە هاوڵاتییان کە هەر کەسێک زیانی بەرنەکەوتووە، ناوی خۆی بۆ وەرگرتنی قەرەبوو تۆمار نەکات و درۆکردن لە پێناو وەرگرتنی قەرەبوودا کارێکی حەرامە".

ئاماژەی بەوەکرد، "بە هیچ شێوەیەک دروست نییە، کەسێک زیانی بەرنەکەوتبێت و خۆی وەک زیانلێکەوتوو تۆمار بکات، چونکە ئەمە دەستدرێژیکردنە بۆ سەر مافی ئەو کەسانەی کە بە راستی ماڵ و حاڵیان زیانی پێ گەیشتووە".


PM:06:52:19/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت