لە گوندێکی سنووری ئیدارەی گەرمیان شەڕ روویدا و قوربانی هەیە


وێستگەنیوز-

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 19ی کانونی یەکەمی 2025، لە گوندی خاڵە بەگ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ روویداوە.


سەرچاوەیەک بەوێستگەنیوزی راگەیاند، "لە گوندی خاڵە بەگی سەر بە ناحیەی پێبازی سەر بە قەزای کەلار بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە شەڕ روویداوە، ژمارەی کوژراوەکان چوار کەسن کە سێ برای تیادایە لەگەڵ ئامۆزایەکیان".

هەروەها لەبارەی ژمارەی بریندارەکانەوە، سەرچاوەکە بە وێستگەنیوزی وت، "ژمارەی بریندارەکان شەش کەسن".

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە وێستگەنیوز دراوە، هەردوولایەنی شەڕەکە بیست ساڵ زیاترە کێشەی زەوی و زاریان پێکەوە هەیە.


PM:04:47:19/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت