د. به‌رهه‌م ساڵح بووه كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
وێستگه‌نیوز –
ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌كۆی ده‌نگ د. به‌رهه‌م ساڵحی هه‌ڵبژارد بۆ كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران(UNHCR).
(UNHCR) له پلاتفۆڕمی (ئێكس) نووسیویه‌تی: "به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق، وه‌ك كۆمیسیاری باڵای داهاتووی په‌نابه‌ران هه‌ڵبژێردرا". به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی په‌نابه‌ر بووه، ئه‌زموونێكی به‌هێزی زیندوو ده‌هێنێت بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی UNHCR. ئێمه زۆر خۆشحاڵین و به‌م زووانه پێشوازی لێده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه د. به‌رهه‌م ساڵح په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا شانازیی خۆی به وه‌رگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌ربڕیوه.
د. به‌رهه‌م پلاتفۆڕمی (ئێكس) ده‌ڵێت: "ئه‌زموونی په‌نابه‌رێتیی خۆم هه‌وێنی به‌رنامه‌ی سه‌ركردایه‌تیم ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسۆزی، پراگماتیزم و پابه‌ندبوون به یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه".
كۆمیسیاری نوێی په‌نابه‌ران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی، پاراستنی ماف و كه‌رامه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه به زۆر ئاواره كراون و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری راسته‌قینه ده‌دات "تاوه‌كو ئاواره‌بوون كاتی بێت، نه‌ك چاره‌نووسێكی هه‌میشه‌یی".
د. به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه به‌وه ده‌كات، له سه‌رده‌مێكدا كه ژماره‌ی ئاواره‌كان بێئه‌ندازه زۆره و گوشارێكی گه‌وره له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی هاوكاریی مرۆیی هه‌یه، كاركردن پێویستی به دووپاتكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری و كراوه‌یی هه‌یه.
هاوكات سوپاسی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی گشتی ده‌كات بۆ متمانه‌پێكردنی. ستایشی رۆڵی فیلیپۆ گراندی، كۆمیسیاری پێشوو ده‌كات بۆ سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا.
د. به‌رهه‌م ساڵح راشیگه‌یاندووه كه "په‌رۆشم بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی UNHCR، ده‌وڵه‌تان و هاوبه‌شه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كه له‌گه‌ڵ هیوا و ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ده‌ی 21دا گونجاو بێت".
AM:10:24:19/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت