هەفتەی داهاتوو قایمقامى نوێى چەمچەماڵ دەستبەکار دەبێت
وێستگەنیوز-عومەر ئەحمەد
بەپێی زانیاری پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییە ئیدارییانەی بەهۆی لافاوەكەی چەمچەماڵەوە هاتووەتە ئاراوە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو قایمقامى نوێى چەمچەماڵ بە وەکالەت دەستبەکار دەبێت.
عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی رایگەیاند، بڕیار دراوە ئاسۆ بەكر مستەفا وەكو قایمقامی نوێى چەمچەماڵ یەكشەممەى داهاتوو دەستبەكاربێت.
بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمی بەرپرسانی چەمچەماڵ پێکهات و راپۆرتی خۆیان ئاڕاستەی جێگری سەرۆک وەزیران کرد و بەپێی راپۆرتەكەیان ژمارەیەک بەرپرس کەمتەرخەمیان کردوە و رێكاری پێویستیان نەگرتووەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی زیانی لافاوێكی لەو جۆرەی لە چەمچەماڵ روویدا.
بەهۆی رووداوی لافاوەكەی چەمچەماڵەوە هەر یەك لە قایمقامى چەمچەماڵ، بەڕێوەبەرى ناحیەى شۆڕش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ لەگەڵ هەردوو سەرۆک شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆرش داواى بەخشینیان کرد.
PM:08:33:18/12/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت