وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: یەكەم گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و ئەڵمانیا دەشتیپێكرد


وێستگه‌نیوز -

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، یەكەم گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی و شاری دۆسلدرۆڤی ئەڵمانیای راگەیاند.


مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، "گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئەڵمانیا هەموو رۆژانێكی سێشەممە لە فڕۆكەحانەی سلێمانی نێودەوڵەتییەوە بۆ دۆسلدرۆڤ ئەنجام دەدرێت".

وتیشی، "خشتەی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و دۆسلدرۆڤ پێش وەخت لەگەڵ لایەنی ئەڵمانیا هەماهەنگی لەسەر كراوە".

لەلایەن خۆشەوە رێباز محەمەد، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی بە وەكالەت روونیكردەوە، "دەستپێكردنی ئەم گەشتە هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئاسانكاریكردنی گەشت لە نێوان عێراق و ئەڵمانیا و كورتكردنەوەی كات بۆ گەشتیاران".


PM:04:31:18/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت