كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ماڵپه‌ڕی "هاوكاری كوردانه"ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ماڵپه‌ڕی ( هاوكاری كوردانه - Hawkary Kurdana )ی راگه‌یاند كه تیایدا سه‌رجه‌م داتاكانی به‌خشینی كۆمپانیا به‌خشه‌ره‌كان و هاوڵاتیانی ئازیزی كوردستان و كه‌مپینی شار‌و شارۆچكه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
ماڵپه‌ڕی (هاوكاری كوردانه - Hawkary Kurdana) ئۆنلاینی 24 كاتژمێره‌و سات به ساتی هاتنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بۆ سه‌ر هه‌ژماری بانكیه‌كانی ( كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ) له بانكی چه‌رموو هه‌روه‌ها بانكی جیهان نوێ ده‌كرێته‌وه
عه‌تا محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "ئێمه له كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه چه‌مچه‌ماڵ له پێناو په‌یڕه‌وكردنی ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌تدا سه‌رجه‌م داتا و زانیاریه‌كانمان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست ڕاگه‌یاندنه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان، تاكو هه‌موان وه‌ك چۆن به‌شداربوون له پشتیوانی زه‌ره‌رمه‌ندانی لافاوه‌كه، ئاوهاش ببینن كه هاوكاریه داراییه‌كانیان چۆن تۆمار ده‌كرێ و چۆن خه‌رجیش ده‌كرێت بۆ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵی ئازیز".
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه تا ئێستا 7 ملیار و 789 ملیۆن و 533 هه‌زار و 298 دینار و 2.212.650 دۆلار وه‌ك هاوكاری بۆ چه‌مچه‌ماڵ كۆكراوه‌ته‌وه.
AM:11:13:18/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت