كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سعود بارزانی كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز -
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025، كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی له پیرمام، كۆببێته‌وه.
ئاری هه‌رسین، به‌رپرسی لقی چواری پارتی له سلێمانی به كوردستان 24ـی ڕاگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق ده‌كرێت.
به‌رپرسی لقی چواری پارتی وتی: "له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسانگاندن به‌كاره‌كانی پارتی له 2025دا ده‌كرێت".
ئه‌مه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتییه له دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق و دوی ئه‌وه‌ش دێت كه سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 16ـی كانوونی یه‌كه‌م، هه‌ردوو شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
AM:09:32:18/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت