مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی: ئاری ئارسین دژه باوی سیاسییه و مه‌له‌وانێكی نا ئاگایه
وێستگه‌نیوز –
مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئاری هه‌رسین به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "ده‌یه‌وێت ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی به‌سه‌ری یه‌كێتی دا بسڕێته‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "ئاری ئارسین دژه باوی سیاسییه و مه‌له‌وانێكی نا ئاگایه‌و زۆرجار به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆلی حزبه‌كه‌ی خۆشییه‌وه مه‌له ده‌كات، رۆژ نییه قسه‌یه‌كی نه‌بێ و حیكایه‌تێكی تازه نه‌هۆنێته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌بێده‌نگی و بێ كاردانه‌وه تێده‌په‌ڕێت و هیچ حسابێك له‌سه‌ر قسه‌كانی ناكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌ڵام كاتێك به‌ناونیشانی حزبی و وه‌ك لێپرسراوی لقی پارتی له‌شاشه‌ی كه‌ناڵێكی پارتی-یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر پرسێكی نیشتمانیی و له‌سه‌ر حزبێكی سه‌نگینی وه‌كو یه‌كێتی هه‌ندێك قسه‌ی مایه پۆچ ده‌كات، وه‌ڵام و (ئه‌مما)یه‌كی پێویسته، تا پێی بوترێت كاكی عه‌یار بیست و چوار ئه‌وه‌ی زۆری بێ ئایده و فایده ده‌ڵێ و كه‌م گوێ له‌شتی به‌سوود ده‌گرێت هه‌ر خۆی عاقیبه‌تی مسداقیه‌ت و راستگۆیی خێر نابێت".
مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "قسه‌كانی ئاری هه‌رسین له كات و رۆژێكدایه كه تیمی دانووستانی یه‌كێتی و پارتی له كۆبوونه‌وه‌دابوون و خواستی شه‌قام و داهاتووی كوردستان پێویستی به‌یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی هه‌یه و هه‌موو لایه‌ك چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بۆ داهاتووی كوردستان كورد له‌به‌غداد یه‌كده‌نگ بێت، كه‌چی له دیدارێكدا ده‌ته‌وێ ده‌ستی چه‌وری حزبه‌كه‌ت و خۆت به‌سه‌ری یه‌كێتی بسڕیته‌وه‌و باس له كلیلی بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و ئه‌جێندای هه‌رێمیی بكه‌یت".
راشیگه‌یاندووه كه "پێشینان وتوویانه چاكی مه‌كه با خراپتر نه‌بێت، تۆ خۆت بێ ئاگایت؟، یان پێتوایه خه‌ڵكی كوردستان بێ ئاگان؟ له‌وه‌ی كلیلی بیركردنه‌وه‌ی چ لایه‌نێك ده‌مێكه له‌ناو قاسه‌یه‌كی پوڵاینی هه‌رێمایه‌تیدا دانراوه‌و قاسه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك قوفڵ كراوه كه ده‌یان ساڵه خه‌ڵكی كوردستان باجێكی قورسی كلیله‌كه‌تان و قاسه ههرێمایهتییهكهتان ده‌ده‌ن".
PM:06:21:17/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت