مەرجی هاتنی مووچەی مانگی 10 لە بەغداوە ئاشکرادەکرێت
وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەرجی وەزیری دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2025، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووە، "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سێ مەرجی بۆ هەرێمی کوردستان داناوە ئەگەر جێبەجێ بکرێت هەفتەی داهاتوو مووچە دەنێرێت".
ئەو سەرچاوەیە سێ مەرجەکەی ئاشکراکردووە و دەڵێت، "مەرجی یەکەم ناردنی 120 ملیار داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانە و مەرجی دووەم ناردنی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان مراجەعە)ـی داهات و خەرجی هەرێمی کوردستانە بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، هەروەها مەرجی سێیەم نووسراوێک بهێنن لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە کە بڵێت نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەبێ کێشە رەوانە دەکرێت و داهاتەکەشی دیار بێت لە نووسراوەکە".
PM:03:25:17/12/2025
ئهم بابهته 980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت