دادی عێراق بۆ وێستگەنیوز: كتێبخانە و چەندین پێداویستی دیکەمان بۆ زیندانییانی چەمچەماڵ دابینكردووە


وێستگەنیوز-محەمەد فاتیح

بەڕێوەبەری راگەیەندنی وەزارەتی دادی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی بەفەرمی گرتووخانەی چەمچەماڵیان كردەوە لەئێستادا دەستیان كردووە بە پێشكەشكردنی پڕۆگرامەكانی چاكسازی.


موراد ساعیدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە گرتووخانەی چەمچەماڵ دەستمان كردووە بە جێبەجێکردنی پڕۆگرامەكانی راهێنان و وۆرک شۆپی پیشەیی بۆ زیندانییان".

وتیشی، "ئەو پڕۆگرامانە لە لایەن وەزارەتی دادی عێراقەوە پەسەند کراوە و بەپێی ستانداردە نوێیەكانی چاكسازیه، بەمەبەستی گەشەسەندنی لێهاتویی زیندانییەكان و باشتركردنی هەڵسوكەوتیان".

موراد ساعیدی روونیشیكردەوە، "وەزارەتی دادی عێراق بەشی كتێبخانەی بۆ گرتووخانەی چەمچەماڵ كردووەتەوە و هۆڵی یاری ئاسن و وۆرك شۆپی ئاسنگەری و سەرتاشخانە و دارتاشی بۆ كردوونەتەوە".


AM:10:59:17/12/2025










ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو