سەركردەیەكی رەوتی حیكمە بۆ وێستگەنیوز: مەسعود بارزانی رەتیدەكاتەوە حەلبوسی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەربگرێت


وێستگەنیوز-محەمەد فاتیح

سەركردەیەكی رەوتی حیكمە ئاشكرای كردووە، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رەتیدەكاتەوە محەمەد حەلبوسی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەربگرێت.


حەسەن فەدعم جەنابی، سەركردە لە رەوتی حیكمە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "مەسعود بارزانى، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەندێك لە سەركردەكانی عێراقی ئاگاداركردووەتەوە، كە كێشەیان هەیە لەگەڵ ئەوەی محەمەد حەلبوسی، پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەربگرێت".

وتیشی، "حەلبوسی كێشەیەكی گەورەی هەیە لەگەڵ كورد و كوردیش پێكهاتەیەكی گرنگە و ئێمە ناتوانین پشتگوێیان بخەین و چوارچێوەی هەماهەنگیش تێبینی لەسەر محەمەد حەلبوسی هەیە و ناشكرێت بە زۆر حەلبوسیمان بەسەردا بسەپێنن".

باسی لەوەشكرد، "زیاتر لە نێوەی سەركردەكانی سوننەش نەك محەمەد حەلبوسیان ناوێت، بەڵكو رەتیدەكەنەوە تەنانەت دیالۆگ و گفتوگۆش لەسەر ئەو بابەتە بكرێت كە محەمەد حەلبوسی پۆستی سەرۆك پەرلەمانی عێراق وەربگرێت".


AM:10:04:17/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو