ئاری هه‌رسین: ده‌بێ یه‌كێتی قه‌باره‌ی خۆی بزانێت
وێستگه نیوز -
ئاری هه‌رسین، به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی، بۆ رووداو:
*یه‌كێتی شه‌راكه‌ت به 50 به 50 تێگه‌یشتووه، ده‌ی ئه‌گه‌ر 50 به 50 بێت، ئه‌مه شه‌راكه‌ت نییه.
*ده‌بێ یه‌كێتی واز له 50 به 50 بێنێت. وه‌كو چۆن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی چه‌ند زوو بكرێت باشتره، چاره‌سه‌ری ئه‌م 50 به 50یه‌ش هه‌روایه.
*كێشه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان ئێمه و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و حیزبه نایه‌وێ حه‌جمی خۆی قبووڵ بكات.
*له‌وانه‌یه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی ده‌روونی بێت له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه و ده‌بێ یه‌كێتی قه‌باره‌ی خۆی بزانێت.
*ئه‌گه‌ر به ژماره، یاسا و عورفی سیاسیی قسه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكه‌ین زه‌ره‌ریه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه ناكه‌ین و ده‌ڵێین، پێكه‌وه حكومه‌ت پێكده‌هێنین.
*ناكرێ پارتی تاهه‌تایه بوه‌ستێ، ئه‌گه‌ر زۆرمان بۆ بێت به ناچاری حكومه‌ت پێكده‌هێنین.
*ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی پشكی یه‌كێتی ده‌بن، به به‌تاڵی جێیان ده‌هێڵین و هه‌ركات له‌رز و تای عینادی به‌ریدا، له خزمه‌تیانین.
*یه‌كێتی كلیلی بیركردنه‌وه‌ی 100٪ به‌ده‌ست خۆی نییه و به‌ده‌ست خه‌ڵكی دیكه‌وه‌یه و هه‌مووان ده‌زانن مه‌به‌ستم كێیه.
*سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی به نه‌مه‌تی مام جه‌لال مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێمه ناكات و لایه‌ن هه‌یه زۆر له خۆی به‌هێزتره كه بڕیاری بۆ ده‌دات.
PM:10:48:16/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت