وه‌زیری خوێندنی باڵا به بڕی نزیكه‌ی (400) ملیۆن دینار، هاوكاری دارایی و كۆمه‌كی گه‌یانده چه‌مچه‌ماڵ
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه وه‌زیری خوێندنی باڵا به بڕی نزیكه‌ی (400) ملیۆن دینار، هاوكاری دارایی و كۆمه‌كی گه‌یانده چه‌مچه‌ماڵ و زانكۆی چه‌رموو.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2025/12/16) د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی كرد‌و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و سه‌رۆك و راگری سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه؛ هاتنمان بۆ چه‌مچه‌ماڵ دڵنیایی دانه به خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وان ته‌نیا نین و هه‌مومان له زاخۆوه تاكو خانه‌قین به دڵ و گیان له‌گه‌ڵتانین".
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه له زانكۆی چه‌رموو به‌ڕێوه‌چوو وتی: "به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مرۆ زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریانداوه هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و زیانلێكه‌وتوان بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش لای ئێمه جێگه‌ی ڕێز‌و ته‌قدیره بۆ زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیان".
وتیشی: "وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه‌لوپه‌ل و پێداویستی زانستی بۆ زانكۆی چه‌رموو و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ دابینكردووه و پێشكه‌شمان كردوون".
دوپاتیشیكرده‌وه كه :زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان و وه‌زاره‌ت به بڕی نزیكه‌ی (400) ملیۆن دینار هاوكاری دارایی و كۆمه‌ك پێشكه‌ش به زیان لێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری و زانكۆی چه‌رموو ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌شداربین له‌گه‌ڵتان و كه‌مێك له ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانی زیانلێكه‌وتوان كه‌م بكه‌ینه‌وه".
له‌میانی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كه‌یدا بۆ چه‌مچه‌ماڵ، وه‌زیری خوێندنی باڵا و سه‌رۆك و ڕاگری زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان، له‌گه‌ڵ عه‌تا محه‌مه‌د كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی مرۆیی چه‌مچه‌ماڵ كۆبۆوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند؛ ئامانج له‌م سه‌ردانه گه‌یاندنی هاوكاری دارایی و كۆمه‌كی وه‌زاره‌ته به زیان لێكه‌وتوان و زانكۆی چه‌رمو و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵێنی دوپاتكرده‌وه؛ هاوارییهكان بۆ چه‌مچه‌ماڵ و زانكۆی چه‌رموو به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:06:35:16/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت