پارتی و یەکێتی كۆبوونەوە و باسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمیان كرد
وێستگهنیوز –
کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام دەستیپێکرد.
بەگوێرەی میدیاكانی پارتی، "لە کۆبوونەوەکە باسی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەنگی کورد لە بەغدا و بەرکەوتەکانی دەکرێت".
ئاشكراشیان كردووە، شاندەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامێتیی رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دەرباز کۆسرەت، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانە.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەندامێتیی پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییە.
PM:12:06:16/12/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت