عەلی حەمە ساڵح روونكردنەوە لەسەر موچە نەدراوەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەدات


وێستگه‌نیوز –

بڕیارده‌ری‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ رایگەیاند، بۆ ئەوەی موچەی مانگی 10 بێت، پێویستە هەرێم لە ماوەی 6 رۆژدا داهاتی ناوخۆ بنێرێت.


عەلی حەمە ساڵح، بڕیارده‌ری‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ لە ئەكاونتی خۆی لە فەیس بووك نوسیوێتی، "بۆ هاتنی موچەی مانگی 10 پێویستە هەتا 22ی ئەم مانگانە بڕی (120 ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆ بدەنە عێراق، لەماوەی 5 رۆژدا تەمویل دەکرێت".

روونیشیكردەوە، "بەپێی رێککەوتنى نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا، هەموو مانگێک هەرێم یەک داهاتی ناوخۆ دەنێرێت و عێراقیش یەک موچەی ناردوە، بەمەش تاکۆتایی ساڵ، هەرێم (3 مانگ و 3 رۆژ) لەم ساڵدا نەوت دەداتە عێراق لە (27 ی9 ) وە، عێراق چوار موچەی ناردوە( 7 و 8 و 9 و دەبێت 10ەش) بدات".

بەوەتەی عەلی حەمە ساڵح، "دواکەوتنی ئەو دوو موچەش هی پێش هەناردەکردنی نەوتە کەڵەکەبو ەو دواکەوتوە و هەرێم دەبێت بچێتە ژێر بەرپرسیاری موچەی ئەو دوو مانگە وعێراق ناچێتە ژێرباری".

دەشڵێت:
1-بۆ ئەم ساڵ بە هی ئەم مانگەشەوە بینێرێت؛ هەرێم (10) داهاتی ناوخۆی ناردوە، عێراق (10 )موچەی ناردوە، کەواتە: دوو داهاتی ناوخۆ لەبەردەستە.

2- (9) مانگ، خۆیان نەوتیان فرۆشتوە بە تانکەر و نزیکەی (75 ملیۆن) بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهات بۆ خەزێنەی گشتی سفر بووە، لەبەرمیلێک (10) دۆلار مابێتەوە (750 ملیۆن) دۆلار دەکات! کوا؟.

3- لە 27ی 10ی ئەم ساڵەوە، بەغدا هەموو رۆژێک (50 هەزار) بەرمیل نەوت دەداتە هەرێم، دەپاڵێورێت، سوتەمەنی بە بازرگانی دەفرۆشرێت! داهاتی ئەمە کوا!.

4- (400 ملیار) دینار، لەکۆتایی پارساڵ بۆ موچە هات لە بەغداو نەدرا! کوا!.


AM:11:37:16/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو