كه‌شناسی هه‌رێم: پێشبینی بارینی به‌فر و باران له زۆربه‌ی ناوچهشاخاوییهكان ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه پێشبینی بارینی به‌فر و باران له زۆربه‌ی ناوچهشاخاوییهكان ده‌كرێت.
ئه‌مشه‌و كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "دوابه‌دوای راپۆرتمان سه‌باره‌ت به‌هاتنی ته‌م و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین كاریگه‌ری ئه‌و ته‌م و مژه‌ی كه ئێستا دروست بووه له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان تا سبه‌ی به‌یانی ده‌مێنێته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "مه‌ودای بینینه‌كان له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه: هه‌ولێر 200 مه‌تر، پیرمام 10 كیلۆمه‌تر، شه‌مامك 100 مه‌تر، دهۆك 7 كیلۆمه‌تر، زاخۆ 6 كیلۆمه‌تر، سلێمانی 10 كیلۆمه‌تر، چه‌مچه‌ماڵ 10 كیلۆمه‌تر".
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "سه‌باره‌ت به سبه‌ی سێشه‌ممه پێشبینی هاتنی به‌فر بارین و باران بارین بۆ سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان ده‌كرێت".
PM:10:41:15/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت