عومه‌ر گوڵپی: چاره‌نووسی (50.000) به‌رمیل نه‌وت كه رۆژانه له سۆمۆی وه‌رده‌گرنه‌وه، نادیاره!
وێستگه‌نیوز –
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه چاره‌نووسی (50.000) به‌رمیل نه‌وت كه رۆژانه له سۆمۆی وه‌رده‌گرنه‌وه، نادیاره!، ده‌شڵێت: "نه مایه نه قازانجی ئه‌و (50.000) به‌رمیل نه‌وته‌ی له سۆمۆی وه‌رده‌گرنه‌وه ناچێته خه‌زێنه‌ی گشتی".
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له (27ی 9)ه‌وه، هه‌موو ڕۆژێك (50.000) به‌رمیل نه‌وت به ناوی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ له به‌نزین و نه‌وتی ماڵان و گاز له كۆمپانیای سۆمۆ وه‌رده‌گرنه‌وه، هه‌تا ئه‌مڕۆ كۆی ئه‌و نه‌وته‌ی وهریانگرتووهتهوه (3.900.000) سێ ملیۆن و نۆسه‌د هه‌زار به‌رمیله كه چاره‌نووسی نادیاره!".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "پاساوی ده‌سه‌ڵات بۆ گلدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی ڕۆژانه بریتی بوو له پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ له به‌نزین و نه‌وت و گاز به نرخی حكومی گونجاو، كه‌چی خه‌ڵك به‌نزین و گاز به نرخی بازرگانی ده‌كڕێت و نه‌وته‌كه‌ش كه به (104 هه‌زار) دینار به خه‌ڵك ده‌فرۆشن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به نرخی حكومی بزانێت له بازاڕ به قۆرخكاریی نه‌وتیان گرانتر كرد!".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "ئه‌و (50 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وته ڕۆژانه ده‌درێته پاڵاوگه‌كانی خۆیان (كار‌و لاناز)، یه‌ك دیناری داهاته‌كه‌ی ( نه مایه نه قازانج) ناچێته خه‌زێنه‌ی گشتی و وه‌زاره‌تی دارایی و بۆ ژیان و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك به‌كار نایه‌ت!".
عومه‌ر گوڵپی داواكاره "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به خه‌ڵكی كوردستان بڵێت داهاتی ئه‌و (50.000) به‌رمیل نه‌وته‌ی ڕۆژانه ده‌یپاڵێون چی لێده‌كه‌ن و بۆ كوێ ده‌چێت؟".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مه سته‌مێكی ڕوونه ده‌سه‌ڵات به‌ناوی حكومه‌ته‌وه له خه‌ڵكی فه‌قیرو هه‌ژاری كوردستانی ده‌كات!".
PM:05:15:15/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت