کۆمیتەی ناوەندی پارتی بۆ پرسی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی کۆدەبێتەوە.


هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی به میدیای پارتی راگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە 18ی ئەم مانگە، بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت".

وتیشی، "لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و پرسی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێن و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت".

باسی لەوەشكرد، "بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت".


PM:12:25:15/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت