كەشناسی: بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە و پێی وایە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور و هەوری تەواودا دەبێت و بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و لەکاتەکانی درەنگ ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆک) لەگەل دەستپێکردنی نمە بارانی کەم لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا ".

بە گوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن و لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانیش نمەباران دەبارێت، کەشی ئاسمانیش لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

ئاماژەشیكرد سبەینێ‌ سێشەممە ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر لەگەل ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەسەنتەری شاری هەولێر، هەروەها بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان، پاشان بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە".

بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە ( 3- 5 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ لەناوچە سنووریەکان بۆ سفری سیلیزی دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
دهۆک : 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 6 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 4 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی


AM:10:29:15/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت