راوێژكارێكی خامنه‌یی: ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه
وێستگه‌نیوز -
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه به ڕێنوێنی خامنه‌یی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه له ناوچه‌كه‌دا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ویلایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و پشتیوانیكردنه له چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامانه‌دایه كه وڵاتان و گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج.
راوێژكاره‌كه‌ی خامنه‌یی ده‌ڵێت: "حزبوڵا یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه و زیادبونی فشاره سیاسی و میدیاییه‌كان بۆ داماڵینی چه‌ك له چوارچێوه‌یه‌كی پرۆژه‌یه‌كی فراوانتردا دێت، كه ئامانجی لاوازكردنی تواناكانی به‌رگریی لوبنان و سه‌پاندنی هاوكێشه‌كانی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیله له ناوچه‌كه‌دا".
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری حزبوڵای لوبنانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "حزبوڵا چه‌ك دانانێت و مافی خۆیه‌تی به‌رگری له لوبنان بكات و وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكیش له كاتێكی گونجاو و به شێوازی دروست بداته‌وه".
نوێنه‌ره‌كه‌ی حزبوڵا راشیگه‌یاند كه "داواكارییه‌كان بۆ داماڵینی چه‌كی به‌ره‌ی موقاوه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل و نه‌بوونی هیچ گه‌ره‌نتییه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری لوبنان".
PM:09:10:14/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت