پارێزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به كه‌مپینكردن بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هۆشداری ده‌دات
وێستگه‌نیوز -
نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به كه‌مپینكردن بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "هه‌ر كه‌سێك بێ مۆڵه‌ت كه‌مپین بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه بكات، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نووسینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای ئه‌وه‌ی لافاو زیانێكی زۆری به سنووری چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان گه‌یاند، له هه‌ولێر چه‌ندین كمپین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری راگه‌یه‌ندران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "كه‌سانێك لێره و له‌وێ به‌ناوی كه‌مپین و هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان راده‌وه‌ستن و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروست ده‌كه‌ن".
نووسینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و شێوازه به هیچ جۆرێك رێگه‌پێدراو نییه".
ئاشكراشیكردووه كه هێزه‌كانی ئاسایش، پۆلیس و هاتووچۆیان ده‌ستكراوه كردووه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه ئه‌و جۆره كاره ئه‌نجام بدات.
ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ر كه‌سایه‌تی و لایه‌نێك ده‌یه‌وێت كه‌مپین رابگه‌یه‌نێت، ده‌بێت له رێگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكات و شوێنی تایبه‌تی بۆ دیاری ده‌كرێت".
نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر داوا له هاووڵاتییان ده‌كات كه "به‌شداری له‌و كه‌مپینه هه‌ڕه‌مه‌كییانه نه‌كه‌ن كه دڵنیا نین له گه‌یاندن و گه‌یشتنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانیان".
PM:08:20:14/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت