له زێی گه‌وره ته‌رمێك دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كه‌ناری زێی گه‌وره ته‌رمێك دۆزرایه‌وه و گومان هه‌یه ته‌رمی ئه‌و مامۆستا ئافره‌ته بێت كه به‌هاری ئه‌مساڵ كه‌وته ناو ئاو و ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزرایه‌وه، باوكی ئه‌و كچه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌و ته‌رمه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه كچه‌كه‌ی منه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كه‌ناری زێی گه‌وره ته‌رمێك دۆزرایه‌وه و گومان ده‌كرێت ته‌رمی مامۆستا ئا‌ڤێستا بێت كه نیسانی ئه‌مساڵ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتە نێو رووباری تەنگاتوور.
لای خۆیه‌وه یوسف باوكی مامۆستا ئا‌ڤێستا له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی پارتی رایگه‌یاند كه "ئه‌و ته‌رمه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه كچه‌كه‌ی منه".
لای خۆیه‌وه ره‌وه‌ند مه‌غدید مه‌حمود وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند كه ئه‌و ته‌رمه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كرێت ئه‌گه‌ر بتوانرێت له سۆران پشكنینی DNA بۆ بكرێت ئه‌وه له سۆران ده‌كرێت ئه‌گه‌رنا ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت.
PM:06:34:14/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت