لهماوهی كهمتر لهدوو مانگدا سێ داوای یاسایی لهسهر حهمه سهعید حهسهن تۆماركراوه
لهماوهی كهمتر لهدوو مانگدا سێ داوای یاسایی لهسهر حهمه سهعید حهسهن تۆماركراوه
سةنتةرى ميترؤ : سانسۆر و فشار ئازادی بێدەنگ ناکەن
سلێمانی، 14ی كانونی یەكەمی 2025: تۆڕی هاوپەیمانی 19 پاڵپشتی خۆی بۆ نووسەر، حەمە سەعید حەسەن دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی هەندێک دەقی یاسایی بۆ سەركوتكردن و دادگاییكردنی چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسان و نوسەران، بە ئامانجی بێدەنگكردنی رەخنەگران، رەتدەكەینەوە.
مافی پەنابردن بۆ یاسا، بەردی بناغەی سەروەری یاسا و پاراستنی مافی ئەو كەسانەیە كە بەهۆی نووسین و ناوزڕاندن كەسایەتییان بریندار دەكرێت، ئەم مافە نابێت بكرێتە ئامرازی تۆڵەكردنەوە و سنوورداركردنی ئازادییەكان، بەڵام كەڵەكەبوونی داوای یاسایی لە سەر نووسەر و رەخنەگران، پێمان دەڵێت ئامانجەكەی بۆ "سانسۆر و كۆتوبەندكردنی ئازادی بیروڕا دەربڕینە".
حەمە سەعید حەسەن لە كۆتایی شەستەكانی سەدەی رابردووەوە دەستی بە نووسین و وەرگێڕان كردووە، زیاتر لە(60) كتێبی شیعر و لێكۆڵینەوە و بەرهەمی رەخنەیی هەیە، لەناوەڕاستی ئایاری 2024، هەڵبژێردراوە بۆ سەرۆكی (ئەكادیمیای كوردی).
حەمە سەعید حەسەن ئەمڕۆ یەكشەممە، 14ی كانونی یەكەمی 2025، بە تۆڕی هاوپەیمانی 19ی راگەیاند، "لەماوەی كەمتر لە دوو مانگدا، سێ داوای یاساییم لەسەر تۆمار كراوە، سێ جار هاتوون بۆ دامەزراوەكەمان (ئەكادیمیای كوردی)، خۆم لەوێ نەبووم و داوایان كردووم،" گووتی، " یاسا رێزلێگیراوە بەڵام كە ببێتە جۆرێك لە فشار و ترساندنی نووسەر و رەخنەگر دەبێت بوەستین و بیربكەینەوە و بپرسین بۆ ئەم هەموو داوایە كەڵەكە دەبن و كێ لەپشت كەڵەكەبوونی داوا یاساییەكاندایە؟" جەختیكردەوە، "نووسینەكانم ئاشكران و پاشان دەكرێنە كتێب، دیالۆگی فكریش لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵ من جیاوازن ناچنە خانەی هەراسان و ناوزڕاندن، بەڵام دیارە لایەنێكی ئیسلامی دەیەوێ بەم داوا یاساییانە شكستی لەهەڵبژاردندا داپۆشێت"
كاراكردنی ئامرازەكانی كۆنترۆڵكردن و سانسۆر، وەك لەماوەی رابردوودا تۆڕی 19 چەند كەیسێكی تۆمار كردووە، هێزە ئەمنییەكان بۆ رێكخستنی كۆنگرەی رۆژنامەوانی، وۆرك شۆپ، سیمینار، هەموو هۆتێلەكانیان ئاگادار كردووەتەوە بە بێ بوونی مۆڵەت، هۆڵەكانیان بە هیچ لایەك نەدەن، نەك هەر ئەمەش: بەڵكو، پەڕیوەتەوە بۆ ئەوەی شانۆكار و فیلمسازیش دەبێت سیناریۆی بەرهەمەكانیان ببەنە ئاسایش بۆ مۆڵەت وەرگرتن.
پەرەسەندنی تۆماركردنی داوای یاسایی دژ بە دەنگی ناڕازی و ڕەخنەگر، بەكارهێنانی هەندێ دەقی یاسایی بۆ سەركوتكردن و دادگاییكردنی چالاكوانان و ڕۆژنامەنووس و نووسەران، بەئامانجی ملكەچكردن و دەمكووتكردن، رەتدەكەینەوە.
داوای ژینگەیەكی سەلامەت دەكەین كە ڕێگە بە بەرگریكارانی مافی مرۆڤ و نووسەران و هونەرمەندان و كۆمەڵگەی مەدەنی بدات كارەكانیان بەبێ ترس لە لێپێچینەوەی ناڕەوا ئەنجام بدەن، هەموو كەسێك لە چوارچێوەی رێز لە جیاوازی، بتوانێت بە ئازادی ڕای خۆی دەرببڕێت.
له بهشێك لهمیدیاكانی ههرێمی كوردستان، ئهمرۆ یهكشهممه، بڵاوكرایهوه كه یهكێك لهبهشدارانی "شههیدكردنی نهقیب محهمهد لهتیف" لهزیندان ئازادكراوهو تهقهی لهیهكێك كردووه و برینداری كردووه، وێستگهنیوز بهدواداچوونی بۆ ئهو ههواڵه كردوو زانیاری و ههڵهكانی میدیاكان بۆ خوێنهران ڕاست دهكاتهوه.
PM:03:31:14/12/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت