مەسعود حەیدەر: بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی دەربارەی هەرێمی كوردستان كوودەتایە بەسەر دەستوردا


وێستگه‌نیوز-

راوێژكارێكی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت دادگای فیدڕاڵی عێراق فشاری سیاسی لەسەرە و بڕیارەكانی بەئامانجگرتنی هەرێمی كوردستانە بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی.


مەسعود حەیدەر، راوێژكاری مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی وان نیوز رایگەیاند، "بەپێی ڕێكەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و پاڵپشت بە مادەی 112 و 110هەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی یاسای نەوت و غاز بۆ هەرێم دەربكات و مامەڵەیان پێوە بكات".

وتيشى، "دادگای فیدڕاڵی بەهۆكاری سیاسی ئیستیغلال دەكرێت و له ساڵی 2010 بناغەیەكی زۆر مەترسیداری دامەزراند بۆ روخانی دەوڵەتی عێراق، كە تاوەكو ئێستا كێشەمان هەیە لە لێكدانەوە بۆ گەورەترین فڕاكسیۆن، ئەمەش هەڵەیەكی دەستوری مێژوويیە و دەكەوێتە ئەستۆی دادگای فیدڕاڵی".

بەوتەی مەسعود حەیدرە، "بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەربارەی نەوتی هەرێمی كوردستان، كوودەتایە بەسەر دەستورى عێراقدا و لە رووی سیاسییەوە فشار لە دادگای فیدڕاڵی كراوە بۆ دەركردنی ئەم بڕیارانە و لەم كاتانەدا".

دووپاتیشیكردەوە، "دوا بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هێراق سەبارەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان بەئامانجی كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان بوو، ئەمە پێشهاتێكی مەترسیداربوو، دادگای فیدڕاڵی لەجیاتی ئەوەی دەوڵەتی عێراق یەكبخات پارچە پارچەى دەكات و دەستدرێژییەكی گەورەى بەسەر دەستوردا كردووە".


PM:01:45:14/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو