له‌كه‌ناراوێكی سیدنی 10 كه‌س كوژران
وێستگه‌نیوز
پۆلیسی ئوسترالیا رایگه‌یاند كه ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكی خوێناویدان كه به‌هۆیه‌وه 10 كه‌س له‌كه‌ناری بۆندی له‌سیدنی ئوسترالیا كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندارن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس دووكه‌سی چه‌كدار هێرشێكی چه‌كدارییان له‌كه‌ناراوی بۆندی له‌ئوسترالیا ئه‌نجامدا كه 10 كه‌سیان كوشت و ژماره‌یه‌كیشیان برینداركرد.
به‌پێی قسه‌ی میدیاكانی ئوسترالیا بێت ئامانج له‌م كرده‌وه‌یه مەراسیمی جەژنی "حانۆکا” ی جووه‌كان بووه‌و نزیکەی دوو هەزار کەس لە کەناراوەکە بوون و ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا.
شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن گوێیان لە دەنگی نزیکەی 50 فیشه‌ك بووە و لە ئەنجامدا 10 کەس کوژراون کە لە نێویاندا منداڵ و ئەفسەرێکی پۆلیسیش هەن.
PM:01:29:14/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت