دوای ئه‌وه‌ی كوژرا له‌كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ئه‌نجامداو هێرشی كرده سه‌ر هێزێكی ئه‌مه‌ریكی و دوو سه‌ربازو وه‌رگێڕێكی كوشت و پاشان خۆیشی كوژرایه‌وه. وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا ده‌ڵێت: بڕیاربوو ئه‌م یه‌كشه‌ممه‌یه ده‌ریبكه‌ین به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی "توندڕه‌و" بووه.
وەزارەتی ناوخۆی سووریا بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە ئەو کەسەی رۆژی شەممە لە نزیک تەدمور هێرشی کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا و سووریا و دوو سەرباز و وەرگێڕێکی ئەمریکی کوشت، ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی سووریا بووە.
به‌شێكی زۆری چاودێران ئه‌وانه‌ی كۆمێنتیان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا نوسیوه وه‌ك ته‌نزێك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه دوای ئه‌وه‌ی كوژرا، فریا كه‌وتن له‌كاره‌كه‌ی دوری بخه‌نه‌وه.
نوورەدین بابا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی دووپات کردەوە، دامودەزگاکان "بڕیاریان دابوو رۆژی یەکشەممە ئەو کەسە لە کارەکەی دووربخەنەوە،" لەبەر ئەوەی خاوەن "بیری تووندڕۆیی ئیسلامی بووە."
دوای هێرشەکە زیاتر لە 11 ئەندامی هەمان دەزگایان بۆ لێکۆڵینەوە دەستگیر کردووە.
لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ئەمە یەکەمجارە رووداوێکی لەم شێوەیە دروست دەبێت.
بەگوێرەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە هێرشەکەدا 2 سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکیان کوژران. میدیای سووریاش پێشتر برینداربوونی 2 سەربازی سووری راگەیاندبوو.
PM:01:15:14/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت