حزبوڵای عێراق ترامپ بهگهمژهو نێردهرهكهشی به سوك ناوده‌بات
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسی ئاسایشی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای لوبنان هێرشی توندی كرده سه‌ر نێرده‌ری ترامپ و به‌كه‌سێكی سوك عه‌قڵ ناوی ده‌بات و بهترامپیش ده‌ڵێت گه‌مژه‌یه.
بەرپرسی ئاسایشی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگه‌یاند كه دەستێوەردانانەکانی نێردەی ترامپ له‌عێراق ناگه‌ته ئه‌نجام و وتی: ده‌بێت ترامپی گەمژە بزانێت ناتوانێت بگاتە ئامانجەکانی لە عێڕاق.
ئەبوو عەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق له‌لێدوانێكیدا كه سایتی مه‌علومه بڵاویكرده‌وه دژی دەستێوەردانەکانی مارک ساوایا نێردەی ترامپ وه‌ستایه‌وه وتی : ئەو گەنجە کە لە هەڵسوکەوتە لادەرانەکانی خۆی نوقم بووە لەلایەن ترامپەوە هاتووەتە عێراق تا دەستکەوتی کەم لە دۆخی ناوچەیی زۆر هەستیاری ئێستا دەست بخات.
"هەم تۆی گەنجی سووک عەقڵ و هەم گەورەکەت ئەبێ بزانن کە عێراق لە ئێوە گەورەترە". ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری واده‌ڵێت.
هه‌روه‌ك وتیشی " داعش کە لەلایەن ئێوەوە ڕێکخرابوو بە دەستی پیاوانی عێراقی لەناو چوو. ئێوە هەرگیز ناگەنە ئامانجەکانتان لە عێراق و ئەو بەڵێنە حەقە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه نێرده‌ری ترامپ له‌عێراق به‌به‌رده‌وامی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه عێراق له‌چركه‌ساتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كاندایه.
ساوایا پێشتر پاگەندەی کردبوو کە عێڕاق لە چرکەیەکی چارەنووس سازە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی خۆی.
PM:12:13:14/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت