سێ ئه‌مریكی له سوریا كوژران
واشنتۆن ورده‌كارییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ته‌دمور ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (سێنتكۆم) رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارێكی گرووپی تیرۆریستی داعش له سوریا سێ ئه‌مریكی كوژران كه دووانیان سه‌ربازن و ئه‌وی تریان كه‌سێكی مه‌ده‌نییه.
سێنتكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له 13ی كانوونی دووه‌مدا له بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارێكی داعش له سوریا دوو ئه‌ندامی خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی ئه‌مریكی و كه‌سێكی مه‌ده‌نی ئه‌مریكی كوژران و سێ سه‌ربازی تریش برینداربوون، دواتر رووبه‌ڕووبوونه‌وه رویدا و چه‌كداره‌كه كوژرا".
لای خۆیه‌وه شۆن پارنێل وته‌بێژی پنتاگۆن له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆرمی "ئێكس" ئاشكرایكرد كه "هێرشه‌كه له كاتێكدا بووه كه سه‌ربازه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی كۆده‌بوونه‌وه، ئه‌ركی ئه‌وان پشتیوانیكردن بوو له ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا".
وته‌بێژی پنتاگۆن باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نییه‌ی له هێرشه‌كه كوژراوه، وه‌رگێڕ بووه و "له ئێستاد لێكۆڵینه‌وه له‌م هێرشه ده‌كرێت".
هاوكات پیت هێگسێت وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا وتی: "ئه‌نجامده‌ری ئه‌م هێرشه له‌لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانه‌وه كوژراوه”.
راشیگه‌یاند كه "با هه‌مووان بزانن، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان بكه‌نه ئامانج - له هه‌ر شوێنێكی جیهان - ئه‌وا ئه‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی ماوتانه به دڵه‌ڕاوكێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ده‌زانن كه ئه‌مریكا به‌دواتاندا ده‌گه‌ڕێت و و ده‌تاندۆزێته‌وه و ده‌تانكوژێت".
PM:10:56:13/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت