فكر دادگایی ناكرێت



سلێمانی‌- وێستگه‌نیوز

سلێمانی، 13ی كانونی یەكەمی 2025: تۆڕی هاوپەیمانی19 پشتیوانی خۆی بۆ د. یونس راوی رادەگەیەنێت، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات هەوڵی فیكریی رۆشنبیران ڕێزی لێ بگیرێت و نەبێت مایەی هەڕەشە بۆ خۆی و كەسوكاری، رێگە نەدات دەنگی داهێنەرانمان كۆتوبەند بكرێت، جەختدەكەینەوە فكر بە فكر وەڵام دەدرێتەوە نەك دادگایی كردنی.

د. یونس ڕاوی، نوسەر و پسپۆری یاسایی، ئەكادیمی لەبواری شەریعە و فەلسەفەیە، رەخنەگرێكی دیارە لە هەڵوێست و بیكردنەوەی ئیسلامی سیاسی، شەوی 11ی كانونی یەكەمی 2025، لە رێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك، نامەیەكی كراوەی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران نارد.

دەڵێت "ماوەی 7 ساڵەی لە رێگەی دامودەزگای ئەمنی هۆشداری ئەدات سەغڵەتی كەسوكارم دەكرێت لەسەر نوسینەكانم، هەراسانكردن هەسە و بەرتەسكردنەوەی ئازادی بیركردنەوە هەسە لەسەر نوسینەكانم كە مافێكی نێودەوڵەتی و دەستوری عێراقیش ئەم مافەی پاراستووە"

تۆڕی هاوپەیمانی 19 كە سەنتەری میترۆ سەپەرشتی دەكات پەیوەندی بە د. یونس ڕاوی كرد، لەبارەی جۆری هەراسان و هەرەشەكان پرسیاری لێكرد، باسلەوەكرد كە لە هەولێرو دهۆكەوە ئاگاداركراوەتەوە كە داوای یاسایی لەسەرە تەنانەت كاتێك سەردانی كارتی نیشتمانی هەولێری كردوە لەوێ پێیان راگەیاندووە كە داواكراوە پاشان دوو كەس بە بەرگی مەدەنییەوە ویستویانە دەسگیری بكەن. ووتی" ئێستا لە پۆلیسی دهۆكەوە بە پێی مادەی 372 و داواكراوم بچمە بەردەم دادوەر تەنانەت فەرمانی دەسگیركرنیشم بۆ دەچووە" پرسیاری كرد" بۆ لە دهۆكەوە تێناگەم؟" جەختیكردوە" تەنانەت پەیوەندی بە ماڵی باوكم كراوە بێزاركراوە پێی دەڵێن كوڕەكەت فەرمانی دەسگیركردنی هەیە دێن ماڵەكەتان دەپشكنین" 

د. یونس ڕاوی دەپرسێتن بەرتەسكردنەوەی ئازادییەكانی لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە چیمان پێ دەڵێت؟ وڵات جێبهێڵین؟ جێبهێڵین بۆ ئیرهابی فكری و خورافە؟ 

لە مادەی 372 ماوەی سێ ساڵ سزا یان غەرامەكردن بۆ ئەو كەسانە داواوە كە بە ئاشكرا سوكایەتی بە بیروباوەڕی ئایینی دەكات یان ڕێوڕەسمەكانی بێزراو دەكات. 

ئەو ووتی" ئەوەی ئاگاداری بیركردنەوەی فەلسەفی و ئەدەبی و قانونی و ئاینی من بێت دەزانێت من لە رەخنەكانمدا كەلێنێكی یاساییم حێنەهێشتتوە و دەزانم چی دەڵێم و نابێ رەخنەگرتن وەك ناوزڕاندن تەماشا بكرێت" 

تۆڕی 19 جەختدەكاتەوە كە ئازادی ڕادەربڕین و بیركردنەوە و داهێنان لە ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان، وەك جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ، ئەم ئازادییانە وەك مافی بنەڕەتی چەسپاندووە و تەماشا دەكرێن. 

"كاتێك ئەم ئازادییانە پارێزراو بن ئەدەب و زانست و هونەر و فەلسەفە گەشە دەكات. داهێنان دەبێتە پردێك بۆ گفتوگۆ، بیركردنەوە دەبێتە ئامرازێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەزانی و دواكەوتوویی".

"دەبێت دەنگی داهێنەرانمان ببیسترێت و كۆتوبەند نەكرێت و هەوڵی فیكریی بیرمەند ڕێزی لێ بگیرێت و نەبێت مایەی هەڕەشە بۆ خۆی و كەسوكاری." تۆڕی‌ 19 واده‌ڵێت

تۆڕی 19 لە لایەن كۆمەڵێك رێكخراو داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دامەزراوە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرنیسپەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان.


PM:03:39:13/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو