شاندێكی پەرلەمانی كوردستان: ئەوەی لە چەمچەماڵ روويداوە تەنها كەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەكانە
وێستگهنیوز-
شاندێكی پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان قەزای چەمچەماڵیان بەسەر كردەوە و هۆكاری زیانەكان بۆ كەمتەرخەمی لایەنە بەرپرسەكان دەگەڕێننەوە و داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن لێقەوماوەكان قەرەبوو بكەنەوە.
بەوتەی لێدوانی شاندەكە بۆ رۆژنامەنووسان، "ئێمە ئەمڕۆ لە فڕاكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان سەردانی چەمچەماڵمان كرد و شوێنی رووداوەكانمان بەسەركردەوە و ئەوەی ئێمە بینیمان و تێبینیمان كرد تەنها كەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەكانە".
وتيشيان، "ئەمە حاڵەتێكی نەخوازراوە و دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرەبویان بكاتەوە و دەبێت بڕێك پارە لە بودجە دیاری بكرێت بۆ ئەم حاڵەتانە".
دووپاتیشیان كردەوە، "دەبێت حكومەت بەدواداچوون بۆ ئەم كارەساتەی چەمچەماڵ بكات و چارەسەری بكات و خزمەتگوزارییەكانی چەمچەماڵیش وەك پێویست نین و خراپن و بۆی هەیە ئەم كارەساتە دووبارە ببێتەوە".
PM:03:26:13/12/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت