قوباد تاڵه‌بانی به‌فه‌ڕمی شه‌هیدبوونی ئاسایشه‌كه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵی ڕاگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ شه‌ممه، گیان له‌ده‌ستدانی ئاسایشێكی به‌ناوی ئاكۆ سابیر ڕاگه‌یاند كه دوێنێ هه‌ینی له‌گه‌ڵ ئاسایشێكی تردا له‌چه‌مچه‌ماڵ له‌ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا برینداركران.
قوباد تاڵه‌بانی وێرای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی، له‌پۆستێكیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "کاک ئاکۆ سابیر کارمەندی دڵسۆزی هێزەکانی ئاسایش کە دوێنێ لەگەڵ دوو هەڤاڵی دیکەی لەکاتی ئەرکی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لەلایەن چەند چەکدارێک تەقەیان لێ کرا و برینداربوون، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو".
هه‌روه‌ها وتی "لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهید ئاکۆ و هەموو هەڤاڵانی لە هێزەکانی ئاسایش و خەڵکی چەمچەماڵ و هەموو کوردستان دەکەم. هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە ئەم تاوانە چەپەڵە بێ سزای یاسایی تێپەڕ نابێت و ئەو تاوانبارانەی دەستگیرکراون سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن".
دوێنێ هه‌ینی له‌كاتی دابه‌شكردنی كه‌ل و په‌ل به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌یان كردووه‌و له‌ئه‌نجامدا دوو ئاسایش به‌سه‌ختی برینداربوون.
PM:02:06:13/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت